پۆلیسی سلێمانی ڕووداوی خۆكوشتنی پۆلیسێكی ڕاگەیاند و تا ئێستاش هۆكاری ڕووداوەكە نەزانراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئایار پۆلیسی سلێمانی لەڕێگەی لاپەڕەی فەرمیانەوە ئەوەی بڵاوكردەوە كە پۆلیسێك سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە هۆكارێكی نادیار بە فیشەكێك خۆی كوشتووە.
بە وتەی پۆلیسی سلێمانی ئەو كەسە كارمەندی پۆلیسی نەوت و گازە و لە كاتی ئەركەكەیدا لە كەمپی كۆپەڵ لە گۆپاڵە كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە كە پۆلیسەكە ناوی ( ح.ح.م) لەدایكبووی ساڵی 1995ەو هێشتا نەزانراوە هۆكاری خۆكوشتنەكەی چی بووە و لێكۆڵینەوەش لە روداوەكە دەستپێكردووە.
لە بڵاوكراوەكەی پۆلیسدا ئەوەش هاتووە كە كارمەندانی بنكەی پۆلیسی بەردەقارەمان چونەتە شوێنی روداوەكە و دوای پكشنین و ئەنجامدانی هێڵكاری، تەرمی ئەو پۆلیسە رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە.