بەسەرپەرشتی بارزانی مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێتەوە
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە‌و بڕیارە لەكۆبوونەوەكەدا ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌كانی ریفراندۆم تاووتوێ بكات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی حزبه‌كه كۆببێته‌وه و سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ناو حزبه‌كه‌ش به كه‌ناڵی "K24"ی وتوه "له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی پرسه‌كانی هه‌نگاونان به‌ره‌و ریفراندۆم و ئالیه‌ته‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ ده‌كات".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، قۆناغی دوای داعش یه‌كێكی دیكه ده‌بێت له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی.
PM:03:21:01/06/2017