کەشوهەوای هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا دێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم باری کەشوهەوای شارەکانی باشووری کوردستانی راگەیاندو پێشبینی دەکات ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی باشوور و بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکان هەوربن و پێشبینی تاوە باران لە ناوچە شاخاویەکان دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوی و بەرزەکانی شارەکانی باشووری کوردستان تاوە باران ببارێت، لە نێو شارەکانیش ناو بەناو هەورە دەبێت.
سبەی ٣ ی حوزەیران پەڵە هەورەکان کەمدەبنەوە، بەلآم پلەی گەرما فێنک دەبێت.
AM:11:02:02/06/2017