نرخی برنج بە
بەراورد لەگەڵ مانگی پێشوودا لە هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بنینی و سە‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تیش هۆشداری دەدات.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت سەبارەت بەو
هەڵمەتەی ئەمڕۆ ئەنجامیاندا بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە "له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی
ئه‌مڕۆماندا زیاتر له 100 شوێنی جیاوازمان به‌سه‌ركرده‌وه، خۆشبه‌ختانه ته‌نها
یه‌ك حاڵه‌تی سه‌رپێچی تۆماركراوه، ئه‌گه‌رنا سه‌رجه‌م ئه‌وانی دیكه پابه‌ندبونی
ته‌واویان هه‌بوه به‌ڕێنماییه‌كانه‌وه".
ڕوونیشی کردووەتەوە "له‌سلێمانی هیچ كاڵا‌و خوارده‌مه‌نیه‌ك
گران نه‌بوه ته‌نانه‌ت نرخی هه‌ندێك له‌كاڵاو خوارده‌مه‌نییه‌كان به‌به‌راورد به‌پێش
مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌رزانتر بون".
سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی برنجیش دەڵێت "به‌ڵێ
ڕاسته ته‌نها برنجی هیندی نرخه‌كه‌ی گرانبوه، به‌وته‌ی فرۆشیاران و ئه‌وكه‌سانه‌ی
بازرگانی به‌و برنجه‌وه ده‌كه‌ن، هۆكاری گرانبونه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌و
هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وانیشی تێدانییه".
گۆران قادر وتووشییەتی "به‌دواداچونی ورد ده‌كه‌ین له‌باره‌ی
گرانبونی نرخی برنجی هندیه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆمان ده‌ركه‌وت هۆكاره‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێم نییه‌و له‌ناوخۆدا له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه گرانكراوه، ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ
قائیمقامیه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی
كاری پێویست بكرێت به‌رامبه‌ریان".