به‌هۆی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییەوە نرخی نه‌وتی
ماڵان له‌سه‌ر هاوڵاتیان له‌سلێمانی هه‌رزان ده‌بێت و ئەو بڕیارەش دەبێت هۆی زۆری
نەوت و ئەمەش نرخی نەوت لەسەرجەم هەرێمی کوردستان دادەبەزێنێت.
د.غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سه‌رچاوه
سروشتیه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ماڵپەڕی SNNی ڕاگه‌یاندووە "پێشتر هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی بۆ
پارێزگای سلێمانی ته‌نها له‌لایه‌ن یه‌ك كۆمپانیاوه قۆرخكرابوو، به‌ڵام له‌ئێستادا
گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ زیاتر له 27 كۆمپانیا كراوه كه سوته‌مه‌نی هاورده‌ی سلێمانی
ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش واده‌كات كێبڕكێ دروستبێت".
هەروەها ڕاشیگەیاندووە"پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای
سوته‌مه‌نیه‌وه بڕیاردا كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌هاورده‌كردنی به‌نزین له‌گه‌ڵ
هاورده‌كردنی به‌نزین، نه‌وتی سپیش هاورده بكه‌ن".
وتوشییەتی " به‌هۆی زۆربونی به‌رهه‌می نه‌وتی سپی و
هێنانی بۆ سلێمانی و كه‌مبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ری، وایكرد نرخی یه‌ك لیتر نه‌وتی
سپی له675 دیناره‌وه هه‌رزانبێت بۆ 500 یان 525 دینار، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیش ده‌كاته
115 هه‌زار دینار".
لە کۆتایدا ڕاشیگەیاندووە"ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت و دۆلار له‌بازاڕه‌كانی
جیهاندا به‌رزبونه‌وه به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت، ئه‌وا نرخی نه‌وتی سپی هه‌زرانبونی
زیاتریش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".