زانیاریی نوێ له‌باره‌ی ده‌ستكاریكردنی پاشه‌كه‌وتی موچه بڵاوكرایەوە
وەزیری كشوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو لەحكومەتی هەرێم زانیاریی نوێ لەسەر دەستكاریكردنی پاشكەوتی موچە بڵاودەكاتەوە.
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستكاریكردنی پاشه‌كه‌وتی موچه، عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم به تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە: "به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی هیچ لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكنه‌هێندراوه تاوه‌كو پێداچونه‌وه‌ی پێدا بكرێت یان كه‌مبكرێته‌وه، ته‌نها هه‌ندێك قسه كراوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌وڵبدرێت پێداچونه‌وه به‌خشته‌ی پاشه‌كه‌وت بكرێت له‌كاتێكدا كه بۆیان بگونجێت".
له‌ئێستاشدا باس له‌وه‌ده‌كرێت، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا باس له‌ده‌ستكاریكردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌كراوه، به‌ڵام به‌پێكه‌نینه‌وه ئه‌و بابه‌ته باسكراوه‌و وتراوه، "بیری خه‌ڵكی مه‌هێننه‌وه، ئه‌گه‌ر موچه به‌ڕێكی و مانگانه پێیان بدرێت پێویست به‌ده‌ستكاری ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وت ناكات".
له‌و ڕوه‌شه‌وه عه‌بدولستار مه‌جید بێئاگایی خۆی ده‌ربڕیی و وتی:"هه‌ركه‌سێك به‌و جۆره باسی كردبێت و ئه‌و قسه‌یه‌ی كردبێت هه‌ڵه‌یكردوه، چونكه ئه‌وه مافی خه‌ڵكه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، خه‌ڵكیش مافی خۆیانه هه‌میشه به‌بیری ئێمه‌ی بهێننه‌وه، ئه‌ركیشه له‌سه‌ر ئێمه چیمان پێبكرێت له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌و چاككردنی موچه‌كانیان بیكه‌ین".
وه‌زیری كشتوكاڵ ئاشكراشیكرد، "زیاتر له‌چوارجار داوامكردوه پێداچونه‌وه به‌ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا بكرێت، جێگر‌و سه‌رۆكی حكومه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی داواكاریه‌كه‌ی منیان قبوڵ بوه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ده‌رفه‌تیان هه‌بێت تا به‌رده‌وامی به‌دابه‌شكردنی موچه بده‌ن".
AM:09:38:03/06/2017