رووداو لە بەرەکانی شەڕ دەرکرا

شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جه‌نگی‌ عیراق کەناڵی رووداوی نزیک پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرەکانی شەڕ دەرکرد.

لەسەر رووپێوکردنی بەرەکانی جەنگی لە موسڵ دژی چەکدارانی داعش، شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جه‌نگی‌ عیراق رێنمایی نوێی بۆ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاند ده‌ركرد.
 
بەپێی راگەیاندنەکە قەدەغەكردنی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ دیمەنەکانی جەنگ به‌شێوه‌ی‌ راسته‌وخۆ، بەهەر رێگەیەکی راگەیاند بێت ئه‌و كه‌ناڵه‌ دادەخرێت و، لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت لەگەڵ کادرەکانی راگەیاندن و هاتنەبەرەی جەنگیشیان لێ قەدەغە دەکرێت.

هەروەها کەناڵی رووداو جەنگ دەستبەجێ له‌ به‌ره‌كانی‌ شه‌ڕ ده‌رده‌كرێت و رێگەیان پێنادرێت رووماڵی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بكه‌ن، بەرپرسیارەتیەکەش بەڕێوەبەری راگەیاندن لە سەرکردایەتی و گروپی بەرپرسیارەتی یاسایی جێبەجێی دەکەن، دژی هەر کەناڵێک راستەوخۆ ئەنجام بدات جگە لە کەناڵی ئەلعیراقیەی فەڕمی لەبەر ئەوەی لە جەنگەکەدا زیانمان پێ نەگات.




PM:10:33:03/06/2017