بەڕێوەبەراتیەكی حكومەتی هەرێم فەرمانبەر دادەمەزرێنێت

دەزگای گشتیی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان داواكاریەكی بڵاوكردۆتەوە و بە چەند مەرجێك فەرمانبەر دادەمەزرێنێت.

بەپێی دوو ئاگادارینامەی دەزگاكە كە وێنەیەكیان دەست "سپی" كەوتووە دەزگای گشتیی كاروباری مین هەلی دامەزراندنی كارمەندێك بە ناونیشانی (تۆماركاری زانیاری) لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە هەولێر بە مووچەی مانگانەی ملیۆنێك و 100 هەزار دینار، رادەگەیەنێت.

هەروەه دەزگاكە هەلێكی دیكەی كار بۆ فەرمانبەرێك بە ناونیشانی (نووسەر) لە هەمان بەڕێوەبەرایەتی بە مووچەی مانگانەی 550 هەزار دینار.

مەرجەكان بۆ فەرمانبەری تۆماركاری زانیاری:

- لانی كەم دەرچووی زانكۆ بێت
- شارەزایی دوو ساڵی هەبێت
- زانیاریی لەبارەی بەرنامەكانی كۆمپیوتەر هەبێت
- زمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزی بزانێت
- هیچ مووچەی دیكەی لە حكوومەت نەبێت

مەرجەكان بۆ فەرمانبەری نووسەر:

- لانی كەم دەرچووی پەیمانگا بێ
- زانیاریی لەبارەی بەرنامەكانی كۆمپیوتەر هەبێت
- زمانی عەرەبی بزانێت
- هیچ مووچەی دیكەی لە حكوومەت نەبێت

 

ئاگادارینامەكانی دەزگای گشتیی كاروباری مین:




PM:12:44:07/06/2017