تەرمی كچە تەمەن 16 ساڵەكەی زاخۆ دۆزرایەوە
دوو كەس دەستگیركراون

ماوەی چوار رۆژە كچێكی تەمەن 16 ساڵەی زاخۆ بە ناوی لینا وەلید دیار نەمابوو و ئەمڕۆ تەرمەكەی لە رووباری خاپوور دۆزرایەوە.

ئەمرۆ لە رووباری خاپوور تەرمی لینا لە لایەن چەند كەسێكەوە دۆزرایەوە، بەڵام تا ئێستە دیار نییە ئەو كچە كوژراوە یان خۆی كۆتایی بە ژیانی هێناوە.

هه‌ینی رابردو لینای تەمەن 16 ساڵ دیار نامێنێت‌و پاش ئاگاداركردنەوەی هێزە ئەمنییەكان، ئەمرۆ تەرمەكەی لە گوندی چەمشكۆ و لە ناو روباری خاپور لەلایەن چەند ماسیگرێك دۆزراوەتەوە.

 بەپێی زانیارییەكانی سپی لەم دۆسیەدا دوو گومانلێكراو دەستگیركراون كە پێشتر لە رێی تۆڕە كومەڵایەتییەكاندا قسەیان لەگەڵ لینا كردبوو.




PM:03:25:07/06/2017