وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت کە کارەبای نیشتیمانی کەمبووەتەوە و
دەڵێت به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى
پله‌كانى گه‌رما خواست له‌سه‌ری زۆر زیادیكردوه و به‌گوێره‌ى ئه‌و خواسته‌ش
کارەبای پێویستیان نیە.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کارەبای سلێمانی بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە"چەند
ڕۆژێکە به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما خوست له‌سه‌ر كاره‌با زیاد بووه
بۆیە کارەبای نیشتمانی کەمبۆتەوە، له‌ئێستاشدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كۆنتڕۆڵی
کارەبای سلێمانیسه‌رقاڵى دانانى خشته‌یه‌كه كه به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان و
دادپه‌وەر ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ى هه‌یه دابه‌شى بكه‌ین و لەچەند ڕۆژی رایده‌گه‌یه‌نین.
جەختیشی کردووەتەوە" کارەبای سلێمانی به هاوكارى موه‌لیده
ئه‌هلیيه‌كان بەرنامەیەکیان داناوە، کە لە کاتژمێر ١١ پێشنیوه‌ڕۆ تا ٤ شەو ناھێڵێت
ھاوڵاتیان بێ کارەبابن، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا کێشەی کارەبای نیشتیمانیمان ھەیە،
داواكاریشين كه هاوڵاتیان هاوكامان بن له كاته‌كانى نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌دا ئامێرى
زیاده و ناپێویست به‌كارنه‌هێنن".