شەوی ڕابردوو ١-١١ ی حوزەیران لە کەناڵی کوردسات لە پڕ پرۆگرامی کورد ئایدل لە پەخشی ڕاستەوخۆدا ڕاگیرا.
وەک دواتر ئاشکرا بوو، راوەستانەکە بەهۆی کەموکوڕی هونەری ئامێری میوزیکیەکانەوە بووە.
کاستی میدیای پرۆگرامەکە ئاشکرای کردووە " بەهۆی سوتانی ئەو ئامێرانەوە نەمان توانیوە بەردەوام بین و سبەی شەو بەرنامەکە دەست پێدەکەینەوە و داوای لێبوردن لە بینەران دەکەین".
بەپێی زانیاریەكانی "سپی" ئەمشەو تەواوكەری بەرنامەی دوێنێ درێژەی پێدەدرێت"
"كورد ئایدڵ" یەکێکە لەو پرۆگرامە پر بینەرانەی کە لە کەناڵی کوردسات پەخش دەکرێت و لەهەر چوار پارچەی کوردستان و ئەورپاشەوە چەندان گەنجی دەنگ خۆش بەشداریان تیادا کردووە، براوەی نازناوەکە دەبێتە خاوەنی خەڵاتی 30.000 سی هەزار دۆلار.