گەنجێکی قەزای سۆران پاش خواردنەوەی شەربەتێک گیان لەدەست دەدات و پۆلیسی قەزاکەش دەڵێت "پێدەچێت ژەهر تێکەڵی شەربەتەکە کرابێ".
ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی قەزای سۆران دوای خواردنەوەی شەربەتێک گیانی لەدەستدا.
سەبارەت بە ڕووداوەکە نقیب هاوار ئه‌رگوشی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایەتی پۆلیسی سۆران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا هاتووە "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاگاداركراینه‌وه به‌بوونی ته‌رمێك له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران به‌ناوی (د، خ، ق) ته‌مه‌ن (30) ساڵ، راسته‌وخۆ تیمێكی پۆلیس گه‌یشتنه نه‌خۆشخانه دوای ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌و گه‌نجه دوای ئه‌وه‌ی ڕۆیشتبووه یه‌كێك له كافتریاكانی ناوشاری سۆران گیانی له‌ده‌ستداوه".
نەقیب هاوار ئاماژه‌ی به‌ورده‌كاری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شیان كرد‌و ئاشكرایكرد دوای ئه‌وه‌ی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس سه‌ردانی كافتریاكه‌ی كرد، بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌و گه‌نجه دوای خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
ناوبراو ڕاشیگەیاند "له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌ته‌كه جۆره ماده‌یه‌ك تێكه‌ڵ كراوه كه پێده‌چێت ماده‌ی ژه‌هراوی بێت، بۆیه ده‌ست به‌سه‌ر پاشماوه‌ی شه‌ربه‌ت و ماده‌كه‌دا گیراوه".
نقیب هاوار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌رمی ناوبراو ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه و بۆ دڵنیابوون پاشماوه‌ی شه‌ربه‌ت و ماده‌كه‌ش ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كرا بۆ پشكنین و دیاریكردنی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه.
وتیشی "لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه‌و هیچ كه‌س له سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه".