وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان، رێنمایی تایبەتی بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 بنەرەتی و 12 ئامادەیی بڵاوكردەوە.

لە ڕێنماییەکەدا بۆ قوتابیان ئەوەهاتووە، کە هیچ کتێب و دەفتەر و پەڕاوێک نابرێتە هۆڵى تاقیکردنەوە و هەروەها جگەرەکێشان قەدەغەیە و پۆشینى جلوبەرگی سەربازى و هەڵگرتنى چەک و هەر جۆرە ئامێرێک کە قەدەغەیە.

ئەوەشی تیادا هاتووە، هەر ئاوڕدانەوەیەک بە گزى کردن حسابە و سزاى خوێندکارەکە دەدرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر خزمێکى پلە یەکى یەکێک لە چاودێرەکان لە هۆڵەکەدا هەبوو دەبێت لیژنەى تاقیکردنەوەکان ئاگاداربکرێنەوە.




AM:10:56:12/06/2017