دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ١٣ ی حوزەیران نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٤٠٠ دینار. دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٠ هەزارو ٥٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٨ هەزارو ٦٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٥ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزارو ٦٠٠ دینار.




AM:09:33:13/06/2017