سلێمانی .. پێشمەرگەیەک بە فیشەک خۆی کوشت

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند" لە شاری سلێمانی، شەوی رابردوو پێشمەرگەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەسی سپی کەتووە، تیایدا هاتووە"شەوی رابردوو 12/6/2017 هاوڵاتییەك كە پیشەی پێشمەرگەیە و تەمەنی ٢٠ ساڵە، لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی بە فیشەكی دەمانچە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".

پۆلیس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی رووداوەكە كرا و لێكۆڵینەوەكان لەو بارەیەوە دەستیپێكردووە".




AM:11:48:13/06/2017