مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لەكۆبوونەوەدان

هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر لە كۆبوونەوەدان و چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی ڕووداو هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی سەبارەت بە ڕاپرسی و كاراكردنەوەی پەرلەمان لەكۆبوونەوەدان.

كۆبوونەوەكە لە نووسینگەی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەدەچێت و بەفەرمی و لە ڕاگەیاندنەكانەوە هیچ زانیاریەك لەوبارەیەوە ئاشكرا نەكراوە.

رۆژی یەكشەممە 11ی حوزەیران، نێچیرڤان بارزانی دوای كۆبوونەوەی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لەم یەك دوو رۆژەدا لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبنەوە.

كۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی هەردوولایە پاش كۆبوونەوەی 7 ی حوزەیرانی لایەنەكانی كوردستان جگە لە كۆمەڵ و گۆڕان بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی، كەتیایدا 25ی ئەیلول وەك وادەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دیاریكرا.




PM:12:17:13/06/2017