بایك: ریفراندۆمی كوردستان مافێكی دیموكراسییە
هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە پێیوایە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان مافێکی دیموکراسییە و نابێت هیچ کەسێک لە دژی بووەستێتەوە، بەڵام پێدەچێت پرسەکە پشتگیرییەکی گەورەی لێنەکرێت.
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە بە میدیاکانی پەکەکەی ڕاگەیاندووە، هەرچەندە ڕیفراندۆم مافێکی دیموکراسییە، بەڵام بەهۆی ئەو کێشە کۆمەڵایەتیانەی ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا هەن پێناچێت ڕیفراندۆمەکە سەرکەوتوو بێت.
هاوسەرۆکی کەجەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامدانی ڕێفراندۆم پەیوەندی بەوەوە هەیە کە لەئێستادا هەرێمی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەدا لە ژێر فشاردایە.
جەمیل بایک لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لە ئاڵۆزییەکانی نێوان قەتەرو وڵاتانی عەرەبی و هەروەها پشتگیری ئەردۆغان بۆ قەتەرکردو وتی:"قەتەر لە ڕێگای سەرچاوە مادییەکانییەوە هەم وڵاتانی عەرەبی پارچە کردو وهەم بە جێگرکردنی داعش، نوسرەو ئیخوان موسلمین خزمەتی تیرۆریزمی کرد، ئەوەشی بە هاوکاری و یارمەتییەکانی ئەردۆغانەوە ئەنجامدا، قەتەر و ئەردۆغان هاوبەشن لەو تاوانانەدا و ئەردۆغانیش هەر لەبەر ئەوە پشتگیری قەتەردەکات".
لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی ٧ی ئەم مانگەی پیرمامدا، بارزانی و لایەنە ساسییەکان جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ ڕۆژی ٢٥ی مانگی ئەیلولیان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دیاریکرد.
PM:02:25:13/06/2017