گۆڕان: بارزانی یاسایەك دەردەكات كە ئەركی پەرلەمانە
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ئاشكرایده‌كات مه‌سعود بارزانی به‌ناوی ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمییه‌وه، یاسایه‌كی بۆ ریفراندۆم ده‌كردووه‌و ده‌شڵێت: ئه‌م كاره‌ی سه‌رۆكی پارتی پێشهاتێكی زۆر مه‌ترسیداره.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، ده‌قی فه‌رمانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بڵاوكردۆته‌وه، كه به‌ناوی فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (106) ده‌ریكردووه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان نوسیویه‌تی: ئه‌مه‌ی بارزانی به‌ناوی فه‌رمانی هه‌رێمییه‌وه ده‌ریكردووه، ئه‌مه ده‌ركردنی یاسایه، كه ئه‌ركی په‌رله‌مانه.
هه‌روه‌ها هۆشداریی ئه‌وه‌شیداوه كه قبوڵكردنی ئه‌وه‌ی بارزانی به‌ناوی فه‌رمانی هه‌رێمی، یاسا ده‌ربكات، پێشهاتێكی زۆر مه‌ترسیداره.
ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمی له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه، كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی 7ی ئه‌م مانگه‌ی دێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و تێیدا بڕیار له‌سه‌ر واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم درا، له‌كاتێكدایه ناوبراو له 19ی ئابی 2015 واده‌ی یاسایی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم كۆتایی هاتووه.
PM:04:49:13/06/2017