دۆلار بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ 14 ی حوزەیران نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی دراوی كوردستان بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی 100 $ دۆلار بە 125 هەزارو 500 دینار. دوێنێ لە كاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی 100$ دۆلار بە 125 هەزار 400 دینار بوو.
- نرخی 100 یۆرۆ بە 141 هەزار دینارە.
- نرخی 100 پاوەن بە 160 هەزار دینارە.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

- نرخی 100 لیرەی توركی بە 35 هەزار و 250 دینار.
- نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 33 هەزار و 500 دینار.





AM:10:02:14/06/2017