سپی هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەكەی یەكێتی ئاشكرا دەكات

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی لەسلێمانی كۆبوونەوە كە پاش چەند كاتژمێر گفتوگۆ بە بێ ئەنجام كۆتایی پێهات.

بێگەرد تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سپی راگەیاند: بەهۆی درێژەكێشانی كۆبوونەوەكە، بڕیاردرا كە كۆبوونەوە بۆ رۆژی شەممە دوابخرێت.

سەبارەت بەوەی ئایا بەهۆی پرسەیەكەوە كۆبوونەوەكە دواخراوە، وتی: راستە برایەكی دلێری سەید مەجید، بەرپرسی دارایی یەكێتی كۆچی دوایی كردوە‌و زۆرێك لەسەركردەكانی یەكێتی چوون بۆ تەعزێكە، بەڵام ئەمە هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەكە نیە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی حوزەیران بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوە.




PM:04:15:15/06/2017