به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی زانیاری له‌پارێزگای سلێمانی دڵنیایی دەداتە ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن و ڕایدەگەیەنێت "بەسەریەکەوە موچەیان پێدەدرێت".
ساڵانه له‌مانگی ته‌مموزدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌فه‌رمانبه‌ران به‌هۆی ته‌واوبونی ماوه‌ی خزمه‌تی یاساییانه‌وه خانه‌نشین ده‌كرێن، به‌ڵام باس له‌وه‌ده‌كرێت تائه‌وكاته‌ی مامه‌ڵه‌كانیان ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خانه‌نشینی موچه‌كانیان دواده‌كه‌وێت.
لەوبارەیەوە عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی زانیاری له‌پارێزگای سلێمانی بەماڵپەڕی SNNی ڕاگه‌یاندووە "هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ماوه‌ی یاسایی خزمه‌تی له‌فه‌رمانگه‌ی خۆی ته‌واوده‌كات و خانه‌نشین ده‌كرێت".
وتیشی "دواتر مامه‌ڵه‌ی بۆ ده‌كرێت و به‌نوسراوێك مامه‌ڵه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی ده‌كرێت تا به‌رواری كۆتایی مانگی حوزه‌یران موچه‌ی له‌فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی پێده‌درێت، به‌ڵام بۆ موچه‌ی مانگی ته‌مموز ده‌خرێته سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی".
ڕونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینان یه‌ك مانگی پێ بچێت، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌و واده‌یه موچه‌كه‌ی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نیشنی پێده‌درێت، ئه‌گه‌ریش مامه‌ڵه‌كه‌ی چه‌ند مانگێكی ویست، ئه‌وكاته موچه‌كه‌یان نافه‌وتێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی زانیاری له‌پارێزگای سلێمانی ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتریداو وتی "دواتر سه‌رجه‌م ئه‌و موچه نه‌دراوانه‌ی فه‌رمانبه‌ره خانه‌نشینه‌كه ئه‌گه‌ر دوابكه‌وێت، پاشان سه‌رجه‌م موچه نه‌دراوه‌كانی به‌سه‌ریه‌كه‌وه پێده‌درێت و نافه‌وتێت".