بۆماوەی دوو رۆژ چەند گەڕەكێكی سلێمانی بێ ئاو دەبن

بەهۆی‌ شكاوی لە پرۆژەی ئاوی دووكان سلێمانی، ژمارەیەك گەڕەكی‌ سلێمانی‌ بۆ ماوەی‌ دوو رۆژ ئاویان نابێت.

ئامانج جەلال وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ بە (خەڵك)ی وتووە: بەهۆی شكاوی لە پرۆژەی ئاوی دووكان - سلێمانی هێڵی 1 بۆری گواستنەوەی نێوان وێستگەی پیرقوربان كۆتەڵ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئاوی ژمارەیەك گەڕەك دابەش ناكرێت.

ئاشكراشكرد ئەو گەڕەكانەی كە ئاویان نابێت بریتین لە" راپەڕین، كەنەكەوە، فەرماندیی، قولەرەیسی و بەكرەجۆ، داوا لەهاووڵاتیانی ئەو گەڕەكانە دەكەین دەست بەئاوەوە بگرن تا دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە".

وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ راشیگەیاند، كە لە ئێستادا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتییان لەهەوڵی چاككردنی شكاویەكەدان.




AM:11:52:17/06/2017