گەرمیان.. په‌رستارێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
بە پێی لێدوانی پۆلیسی گه‌رمیان نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له قه‌زای كه‌لار كه‌سێك كه پیشه‌ی په‌رستاره به گوللـه‌یه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
"عه‌لی قه‌دوری" وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، كه‌سێك كه پیشه‌ی په‌رستاره له گه‌ڕه‌كی به‌رده‌سووری قه‌زای كه‌لار له كاتێكدا میوانی ناسیاوێكیان بووه، به گوللـه‌یه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه و خۆی كوشتووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆی كوشتووه ناوی "ێ، ئ، ع"ه و له دایكبووی ساڵی 1981ه، له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست پۆلیس كه‌وتووه كه‌سه‌كه خۆی كوشتووه نه‌ك كوژرابێت".
PM:02:55:18/06/2017