حكومەتی هەرێم دوو هه‌زار هه‌لی كاری ره‌خساندوە

وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانی واژۆكردنی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رێكخراوی فاو رایگه‌یاند "له‌ ئه‌نجامی چه‌ند رێكه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان له‌ساڵی ٢٠١٦دا دوو هه‌زار هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ره‌خساوه‌".

"عه‌بدولستار مه‌جید" وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵ له‌ساڵی ٢٠١٦دا له‌ ئه‌نجامی ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ل رێكخراوه‌ جیهانیه‌كان و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان واژۆیان كردووه‌ توانیویانه‌ نزیكه‌ی دوو هه‌زار هه‌لی كار بڕه‌خسێنن.

له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ رێكخراوی فاو، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشوكاڵ و ئاسایشی خۆراك و ژیانی لادێ و خۆراك و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان ئه‌م رێكه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی فاو واژۆكرا".




PM:03:07:18/06/2017