سپی شوێنی كامێراكانی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئاشكرا دەكات
بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی شوێنی كامێراكانی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگای سلێمانیو دەوروبەری بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوكردەوە و شۆفێرانیش ئاگادار دەكاتەوە جێگۆڕكێ بەشوێنی كامێراكان دەكرێت لەسەرجەم شەقامو رێگەكانی شاری سلێمانیو دەوروبەریدا.
شوێنی كامێراكانی هاتوچۆ:
1/ شاری سلێمانی، شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەنزیك پردی شارەوانی- لەنزیك ئەندەرپاسی خەبات- رێگەی (سلێمانی- تاسڵوجە) نزیك هێزەكانی حەفتا.
2/ ئیدارەی گەرمیان، لەرێگەكانی (كەلار- ڕزگاری، كەلار- بەردەسور، كەلار- گردەگۆزینە).
3/ قەزای دوكان، رێگەی (پیرە مەگرون- دوكان).
4/ قەزای كۆیە، رێگەی (كۆیە- هەولێر).
AM:11:17:22/06/2017