بزانە چەند پیاو لەم ساڵدا بەهۆی ژنەکانیانەوە خۆیان کوشتووە لە کوردستان

سكرتێرى یه‌كێتى پیاوان ڕایگەیاند، ئه‌مساڵ له‌ كوردستان 25 پیاو به‌هۆى سه‌ركۆنه‌كردنیان له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه‌ خۆیان كوشتووه‌


بورهان عه‌لى، سكرتێرى یه‌كێتى پیاوانى كوردستان بە دواڕۆژی وتووە، به‌پێى لیژنه‌ى تۆماركردن و به‌دواداچوونى كه‌یسه‌كان له‌ رێكخراوه‌كه‌مان، له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ تاوه‌كو 15ى حوزه‌یرانى 2017 له‌ سنورى كارى رێكخراوه‌كه‌مان 413 جۆرى سكاڵا و توندوتیژى له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ژنه‌كانیان تۆماركراوه‌.


ڕاشیگەیاندووە "له‌و ماوه‌یه‌دا 25 حاڵه‌تى خۆكوشتنى پیاوان تۆماركراوه‌ و جگه‌له‌وه‌ش دوو پیاویش له‌لایه‌ن ژنه‌كانیان به‌هاوكارى كه‌سانى تر كوژراون".


ڕوونیشی کردووەتەوە، هۆكارى خۆكوشتنى ئه‌و پیاوانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ قه‌یرانى دارایى، چونكه‌ به‌ڕێوه‌بردنى خێزان له‌ ئه‌ستۆى پیاودایه‌ و كاتێكیش ناتوانێ پێداویستى خێزانه‌كه‌ى دابینبكات، به‌هۆى ناهۆشیارى هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ روبه‌ڕووى لۆمه‌ و شكاندن ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ زۆرجار پیاو په‌نا ده‌باته‌به‌ر خۆكوشتن، ئه‌و لۆمه‌كردنه‌ش هۆكارى خۆكوشتنه‌كه‌یه‌ و توندوتیژییه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە قەیرانی دارایی هۆکار بووە بۆ زیادبوونی توندوتیژی دژی پیاوان.




PM:09:57:23/06/2017