لیژنه‌ی بینینی مانگ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی رەمەزان دیاری دەكات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی بینینی مانگ، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان كۆده‌بێته‌وه.
بڕیارە كاتژمێر 07:00ی ئێواره‌ی شه‌ممه، له‌هه‌ولێر لیژنه‌ی بینینی مانگ كۆده‌بێته‌وه بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن، هەروەها هاوڵاتیانیش دەتوانن لە ئەگەری بینینی مانگ نزیكترین یەكەی ئیداری هەرێم ئاگادار بكەنەوە.
پێده‌چێت هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا و سعودیه‌دا یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن دیاری بكات.
AM:10:26:24/06/2017