پارتی وادەی گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا دەکات

ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بەرەو کۆتایی دەچێت و پارتی دیموکراتی کوردستانیش چەند شێوازێک بۆ گەڕانەوەی یوسف محەمەد بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات.

بڕیاروایە شەشی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم ئەنجامبدرێت و کۆتایی بەم خولەی ئێستای پەرلەمان بێت.

سەبارەت بە چارەنوسی سەرۆکی پەرلەمان مەردان خدر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان بە میدیاکانی یەکێتی وتووە "ئێستا د.یوسف دەتوانێت سەردانی ھەولێربکات، بەڵام بەمەرجێک وەک پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان نەک وەک سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان".

پەرلەمانتارەکەی پارتی وتووشیەتی "بەھەموو لایەک ھەوڵدەدەین بەر لەکۆتاییھاتنی ئەم خولەی پەرلەمان و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، پەرلەمان کارابکرێتەوەو بتوانێت بکەوێتەسەر کارەکانی خۆیی و ڕێچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت".



AM:11:58:27/06/2017