له‌هه‌نگاوێكی پێشه‌نگدا، له‌به‌شی ده‌رونزانی
كۆلێژی ئه‌ده‌بیات، گفتۆگۆی نامه‌ی ماسته‌ری توێژه‌ر نزار زرار احمد ، له‌ژێر ناونیشانی
(نامۆیی سیاسی و په‌یوه‌ندی به‌بێبه‌شبونی رێژه‌یی لای گه‌نجان له‌شاری هه‌ولێر) له‌پسپۆری
ده‌رونزانی سیاسی به‌رێوه‌چوو.
دوای گفتۆگۆكردنی چڕ، به‌ئاماده‌بوونی باڵیۆز نه‌زمی حه‌زوری قونسڵی گشتی فه‌له‌ستین له‌هه‌رێمی
كوردستان و پۆلێك له ئه‌كادیمی و رۆژنامه‌نوس و چاڵاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نامه‌كه
به‌پڵه‌ی نایاب هه‌لسه‌نگێدراو وه‌ك خۆی به‌بێ گۆرانكاری قبوڵكرا.
لێژنه‌ی گفتوگۆكردن پێكهاتبوو له پرۆفیسۆر
د.یوسف حمه صالح مصطفی(سه‌رۆك)، پرۆفیسۆر د.مه‌ند محمد النعیمی (ئه‌ندام)، پرۆفیسۆری
یاریده‌ر د.رشید حسین به‌رواری (ئه‌ندام)، هه‌روه‌ها پرۆفیسۆری یاریده‌در د.فارس كمال
عمرنظمي (ئه‌ندام و سه‌په‌رشتیار)
تایبه‌ت مه‌ندی پسپۆری ئه‌م نامه‌یه له‌وه‌دایه
كه بۆیه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و تێكڕای عێراق، وه‌ك پسپۆریه‌كی ورد دان
به‌درونزانی سیاسی‌دا ده‌نرێت و بڕوانامه‌ی باڵای تیا ده‌به‌خشرێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵانی
رابردو هه‌ندێك به‌شی ئه‌كادیمی عێراقی وه‌ك ماده‌یه‌كی دراسی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل
كردوه نه‌ك پسپۆریه‌كی فه‌رمی.
سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندی تازه‌گه‌ریش
له‌نامه‌كه‌دا، توێژه‌ر له‌كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌یدا و دوای زنجیره‌یه‌كی تێر له شیكاری
ئاماری مۆدێلێكی تێوری(theoretical model) سه‌ره‌تایی پێشكه‌ش
كردوه، كه پێشتر واباو نه‌بووه نامه‌كانی
ماسته‌ر له زانكۆكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگه‌نه قۆناغی داتاشین و پێشكه‌ش
كردنی مۆدێلی تیۆری (theoretical model)