ئۆتۆمبێلێک دوای ئەوەی لە هاوڵاتیەک دەدات وەردەگەڕێت

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای چوارقوڕنە-ڕانیە ئۆتۆمبێلێک پاش ئەوەی لە هاوڵاتیەک دەدات وەردەگەڕێت و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بریندار دەبێت.

كاتژمێر ١١:٣٠ ی پێش نیوەڕۆ ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گشتی چوارقوڕنە -ڕانیە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئەڤەلۆن بەهۆی تیژڕەوی خۆی دەكێشێت بە هاوڵاتیەكی پیادەدا و پاشان وەردەگەڕێت .

لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە هاوڵاتیەکە بەسەختی بریندار دەبێت و دەستبەجێ گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و  باری تەندروستی ناجێگیرە، هاوکات بەهۆی وەرگەڕانەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بریندارە و شۆفێر و پیادەكەش پێشمەرگەن.

بە وتەی شایەتحاڵان و شارەزایانی هاتوچۆش هۆكاری سەرەكی ڕووداوەكە دەگەرێتەوە بۆ تیژ ڕەوی.

ڕوداوەکانی هاتووچۆ بەردەوام ڕوویان لەزیادبوونە کارمەندانی هاتوچۆش داوادەکەن کە شۆفێران پابەندبن بە یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ تاکو دووربن لەهەر ڕوداوێکی نەخوازراو

ئا/ئەمیرحسن



PM:04:54:30/06/2017