وادەی دابەشكردنی پارەی هاندانی مامۆستایان دیاریكرا
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندگاكان دەكات پەیوەندیان پێوە بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارەی هاندانی مامۆستایان.
بە پێی ئاگاداریینامەیەك بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی، "سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەكان ئاگادار ئەكەین كە ڕۆژی دوشەممە بەرواری ۳-۷-۲۰۱۷ كاتژمێر ۹:۳۰ خولەك سەردانی هۆبەی ژمێریاری موچە بكەن بۆ وەرگرتنی چەك و قائیمەی پارەی هاندان".
AM:11:47:01/07/2017