بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی داوا لە سەرجەم
بەڕێوەبەری خوێندگاكان دەكات پەیوەندیان پێوە بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارەی هاندانی
مامۆستایان و وادەی دابەشکردنی ئەو پارەیەش کە وەک مووچە دابەشدەکرێت ڕاگەیەندرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی
هاتووە "سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەكان
ئاگادار ئەكەین كە ڕۆژی دوشەممە بەرواری ۳-۷-۲۰۱۷ كاتژمێر ۹:۳۰ خولەك سەردانی هۆبەی ژمێریاری موچە بكەن بۆ وەرگرتنی چەك و قائیمەی
پارەی هاندان".
هاوکات پەروەردەی ڕانییە ڕایگەیاند "ئاگاداری ئەو مامۆستا گرێبەستانە دەکەینەوە کە
بەهەر هۆیەک بێت پێش جەژن نەیان توانیوە بێن بۆ وەرگرتنی پارەی هادان و تا ئێستا
وەریان نەگرتووە ، ئەتوانن ئەمڕۆ بەرواری 2/7/2017 سەردانی دیوانی پەوەردەی ڕانیە
بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی هاندان".
بەهۆی بایكۆتی دەوام لەلایەن مامۆستایانەوە حكومەتی هەرێم
بڕیاریدا بڕی 100 هەزار دینار وەك هاندان بۆ مامۆستایانی ناو شار و بڕی 150 هەزار
دینار بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار دابین بكرێت.