کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ قوتابی پۆلی سێی ناوەندی لە قەزای سۆران بە چەقۆ کوژرا.
ماڵپەڕی زاری کرمانجی بڵاویکردەوە" شەوی رابردوو لە گەڕەكی خەباتی شاری سۆران، كچێكی تەمەن 16 ساڵان بە ناوی ( ر. س) كە قوتابی سێی ناوەندی بووە، لە ناو ماڵەكەیان كوژرا".
ئەو ماڵپەڕە لە زاری سەرچاوەكانی ئەمەنیەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات " ئاسەواری چەند چەقۆیەك لەسەر تەرمی ئەو كچە هەیە".
لەسەر چۆنێتی رووداوەکە ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاشکرای دەکات" كاتی روودانی ئەو تاوانە، كەس لە ماڵ نەبووە، بەڵكو خۆی و خوشكێكی تەمەن 1 ساڵ و نیوی لە ماڵە بووە، ئەویشیان بردۆتە ژورێك و دەرگایان لەسەر داخستووە".
بەپێی زانیارییەكان، "نەنكی ئەو كچە بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئێران گیانی لەدەستداوە، باوك و كەس وكاری خەریكی ئامادەكاری بوونە بۆ هێنانەوەی تەرمی نەنكی، بۆیە شەوی رابردوو سەرقاڵ بوونە، كاتژمێژ 11ی شەو كاتێ دایكی دەگەرێتەوە ماڵەوە دەبینێت تەرمی (ر) لە ماڵەوە كەوتووە".
فۆتۆکە لەماڵپەڕی ناوبراوەوە وەرگیراوە..