كەشتیە نەوت هەڵگرەكەی هەرێم گەڕایەوە
عێراق هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە

كەشتیە نەوت هەڵگرەكەی هەرێم گەڕایەوە بۆ زەریای ئەتڵەسی و وەزیری دەرەوەی عێراقیش دەڵێت دەبێت حكومەتی هەرێم ڕەچاوی هەڵوێستی وڵاتانی دەرەوە بكەن.

ماڵپەری عێراق ئۆیڵ ڕیپۆرت بڵاویكردۆتەوە لەدوای ئەوەی دادگایەكی كەنەدا بڕیاری دەستبەسەردا گرتنی نەوتی هەرێمی دەركردووە كە لە ڕێگەی كەشتییەكەوە گەیشتووەتە كەناراوەكانی كەنەدا، كەشتییە نەوت هەڵگرەكە گەڕاوەتەوە بۆ زەریای ئەتڵەسی.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری شەرقولئەوسەتی ئینگلیزی ڕەتیكردەوە ئەو بابەتە پەیوەندی بە بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە هەبێت لەلایەن هەرێمەوە، لەگەڵ ئەوەشدا داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا ڕەچاوی ڕای وڵاتانی دراوسێ و دەرەوە بكەن و بە وتەی ئەو، هەر هەنگاوێكی ناحەكیمانە نیگەرانی ئەو وڵاتانەی لێدەكەوێتەوە.

 ئیبراهیم جەعفەری وەزیری، دەرەوەی عێراق، ڕاشیگەیاندووە، هیچ مەترسیەك لەسەر مافی پێكهاتە جیاوازەكانی عێراق نیە و دۆخی عێراق وەكو پێشتر نەماوە، جەعفەری وتویەتی عێراق یەك نیشتیمانە، بەڵام وڵاتەكە لە چەندین نەتەوە پێكدێن، هیچ فشار و ڕێگریەكیش لە كورد و عەرەب و توركمان ناكرێت بۆ ئەوەی ڕیفراندۆم ئەنجامبدەن، ئێمەش بە پێی دەستوور مامەڵەی لەگەڵدا دەكەین.




PM:01:28:04/07/2017