بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان هاوڵاتیان له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ئاگادارده‌كاته‌وه‌و چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌خاته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوربن له‌كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمییه‌ی رووی له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه.
وه‌زاره‌ته‌كه له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بەرزبونەوەی پلەی گەرماو شەپۆلە یەک لەدوای یەکەکانی، جگە لەهەراسانکردن و نائارامی، مەترسیەکی زاندراوی تەندروستی گشتییەو کاریگەری تەندروستی جۆراوجۆری هەیە لەبورانەوە، پەڵەی پێست و ژانی ماسولکە، لەگەڵ شەکەت بوونی گەرما و خۆرلێدان.
رونیشیكردووه‌ته‌وه "سەرەتای کاریگەری گەرما، بە ئارەقکردنێکی زۆر، ناڕەحەت بوون، بێ هێزی، گێژبوون، سەر ئێشە، ژانی ماسوڵکەکان، دەستپێدەکات ، دواتر دەبێت بە هێڵنج و ڕشانەوە و هەستکردن بە بورانەوە (شەکەت بوون بە گەرما)".
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، دواتر ئەگەر ئه‌و دۆخه چارەسەنه‌کراو بەردەوام بوو دەچێتە قۆناغی لەناکاوی پزیشکی، کە مەترسیدار و کوشندەیە (ئەگەر زوو چارەسه‌ر نەکرێت) و پێی دەگوترێت (خۆر لێدان) ، لەم قۆناغەدا کەسەکە چیتر ئارەقە ناکات، لاشەی ووشک و گەرم و سوور دەبێتەوە، ئاگا لەخۆبوونی نزم دەبێت و دەچێتە قۆناغی بێ هۆشی و هەناسەسواری.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌گرنگی ده‌زانێت، لەگەڵ گەرما بوون، ئەو نیشانانە زوو بناسینەوە و چارەسه‌ربكرێن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هەمووان مەترسی تووشبوون بەزیانەکانی گەرمایان هەیە بەڵام منداڵ و بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشیە درێژخایەنەکانیان هەیە، مەترسیان زیاترە، چاودێریکردنی زیاتریان پێویستە لە کاتە گەرمەکاندا.
بۆ خۆپاراستن له‌شه‌پۆلی گه‌رما، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات، کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ تا چواری عەسر، خۆیان بەدوور بگرن لە چوونە بەر خۆر بۆ هەر مەبەستێک بێت، ئاو و شلەمەنی زیاتر بخورێته‌وه، ڕۆژانە جارێک هاوڵاتیان خۆیان بشۆن، خواردنی میوە زیادبكرێت و دوور بكه‌ونه‌وه لە خواردنە تیژەکان. جل و بەرگی ڕەنگ کاڵ و تەنک و فراوان لەبەر بكرێت، لەشوێنە سێبەر و فێنکەکان بمێنیتەوە.
هه‌ر به‌پێی رێنماییه‌كان، کاتێک کەسێک تووشی شەکەت بوون یان خورلێدان دەبێت گرنگە دەست بەجێ هاوکاری بکرێت به گواستنه‌وه‌ی بۆ شوێنێکی سێبەر و فێنک، هەوڵی ساردکردنەوەی بدرێتبەڕێگەی تەڕکردنی یان داپۆشینی بە پەڕۆیەکی تەڕ ، بڕێک ئاوی ساردی پێبدرێت، ئەگەر ، زۆر گەرم ببوو و نزیک بێ هۆشبوون بوو ، دەکرێت پارچەی بچوکی بەفر لەژێر باڵی دابنرێت.
PM:02:21:04/07/2017