هەفتەی داهاتوو ئەم مووچەیە دابەشدەکرێت

هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی مامۆستایان دەکرێت کە وەک مووچە دابەش دەکرێت و وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەش ئئاشکرای دەکات "تائێستا لیستی ناوی مامۆستایانیان ئامادەنەکردوە".

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە "بەھۆی سەرقاڵی بەڕێوەبەری خوێندنگەکانی پەروەردەی ھەولێر بەتاقیکردنەوەکان و ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە، تائێستا لیستی ناوی مامۆستایانیان ئامادەنەکردوەو بەو ھۆیەشەوە دەرماڵەی ھاندان لەسنوری پەروەردەی ھەولێر دابەشنەکراوە".

ڕاشیگەیاندووە:"ھەوڵدەدەرێت لەڕۆژانی داھاتودا لیستی ناوی مامۆستایانی پەروەردەی ھەولێر ئامادەبکرێت و ڕەوانەی گەنجینەکان بکرێت بۆ وەرگرتنی پارەی ھاندانی مانگی شوبات".

ئەمە لەکاتێکدا پارەی ھاندانی ئەو مانگەی مامۆستایان کە پەروەردەی ھەولێر وەرینەگرتوە، لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دابەشکراوە و بە گوێرەی زانیارییەکانی سپیش هەفتەی ئایندە لە هەولێر د\بەشدەکرێت.




PM:09:48:04/07/2017