ڕۆژنامەی ئاوێنە لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرای
دەکات کە بێستوون عەبدول، پاسەوانی مەلا بەختیار بوو کە یەکشەممەی ڕابردوو
کوژراوە، بەهۆی خۆشەویستییەوە بووە و لە بەردەم ماڵی خۆشەویستەکەیدا کوژراوە هەر بۆیە
مەلا بەختیار ڕایگەیاند"برایه‌كی دڵسۆزی
به‌نده بوه قوربانی كۆنه‌په‌رستی‌و گیانی به‌خاك سپارد”.
لەو ڕاپۆرتەدا کەسێک بە ناوی عوبید هاوڕێ‌و دراوسێی ماڵی بێستون
كه دوكانی سه‌رتاشی هه‌یه باسی چۆنیه‌تی كوشتنی بێستون ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌و
وتی "به‌یانی بو كه بێستون هاته دوكانه‌كه‌م‌و وتی ده‌موچاوم بۆچاككه‌و قژێكم بۆ
خاوكه‌ره‌وه، جه‌ژنه ده‌چم به‌و مالاَنه‌دا ده‌گه‌ڕێم‌و جه‌ژنه پیرۆزه ده‌كه‌م،
من كاره‌كه‌م بۆكردو رۆیشت زۆری نه‌خایاند هه‌واڵیان بۆ هێنام بێستون له‌كۆڵانێكی
گه‌ڕه‌كی وڵوبه كوژراوه”.
ئەو کەسە دەڵێت "پێشتر
چه‌ند جارێك بێستونیان ئاگادار كردبو نابێت له‌و كۆڵانه‌وه هاتوچۆ بكات، چه‌ند رۆژێك
پێش ئه‌وه‌ی بكوژرێت له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا شه‌ڕی كردبو كه برا بون، به‌و مه‌رجه
ئاشتببونه‌وه له‌گه‌ڵی له‌و كۆلاَنه‌وه هاتوچۆ نه‌كات كه ماڵی خوشكه‌كه‌یانی
لێیه”.
ئەو هاوڕێیەی
پاسەوانەکەی مەلا بەختیار دەڵێت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فیشه‌كێكی كڵاشینكۆف به‌ناو
ده‌می بێستونه‌وه نراوه‌و هه‌ر ئه‌وكاته‌ی فیشه‌كه‌كه‌ی به‌ركه‌وتوه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و
فریای نه‌خۆشخانه نه‌كه‌توه، دواتریش له‌ڕێگه‌ی چه‌ند هاولاَتیه‌كه‌وه له‌نزیك
روداوه‌كه كه‌سوكاره‌كه‌ی بێستون ئاگادار ده‌كرێت‌و ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه،
ئه‌و وتی "ئه‌وكات له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كم چوینه پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی بۆ
وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی بێستون”.
بە گوێرەی
زانیارییەکان کە لە زاری هاوڕێیەکی دیکەی کەسە کوژراوەکەوە بڵاوکراوە "بێسون له‌ساڵی
2003وه كچێكی خۆشده‌ویست نزیك له‌ماڵی خۆیان، زیاد له‌ده جار داخوازی ئه‌و كچه‌ی
كردوه، به‌لاَم كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌یانده‌دایه”.
وتیشی "ماوه‌ی مانگێك
ده‌بو بێستون ته‌واو ژیانی گۆڕابو، زۆر خه‌مباربو رۆژانه ده‌هاته لام باسی ئه‌وه‌ی
ده‌كرد كه ئه‌مشه‌و نه‌خه‌وتوه سێ پاكه‌ت جگه‌ره‌ی كێشاوه‌و نازانێت چی بكات”.
محه‌مه‌د ره‌ئوف، كه چه‌ندین
جار كه‌وتۆته نێوان هه‌ردو ئه‌م ماڵه ناكۆكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌و ناكۆكییان نه‌بێت،
بەو ڕۆژنامەیەی ڕاگەیاندووە "ماوه‌ی مانگێگ ده‌بێت خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بێستونیان داوه
به‌خزمێكی نزیكی خۆی كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و له‌ئه‌مه‌ریكا داده‌نیشت، چونكه
دایكی كچه‌كه عه‌ره‌ب بوه‌و سالاَنێكی زوو باوكی له‌به‌غدا ژیاوه‌و ژیانی هاوسه‌رگیری
له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه”.
محەمەد وتوشییەتی "ئه‌و
شه‌وه‌ی شیرینی كچه‌كه ده‌خورایه‌وه، من‌و برایه‌كم‌و ئامۆزایه‌كم‌و چه‌ند كه‌سێكی
دیكه‌ی خزمی خۆمان بانگ كراین‌و بۆ ماره‌كردنه‌كه، دواتر كه هه‌ستاین هه‌ریه‌كه‌مان
بڕۆینه‌وه بۆ ماڵی خۆمان كاتێك گه‌یشتمه به‌رده‌رگای ماڵی خۆمان بێستونم بینی
وه‌ستابو چاوه‌ڕێی منی ده‌كرد ئاخۆ بزانیت ئه‌و میوانانه كێ بون‌و چی بوه، بێستون
له‌گه‌ڵ من زۆر به‌ینی خۆشبو زۆركات قسه‌م بۆ ده‌كردو كه واز له‌و كچه‌كه بهێنێت،
به‌ڵێنیشی داب‌و كه دڵم نه‌شكێنێت، هه‌ربۆیه هه‌رچی هه‌بوایه بۆم باسده‌كرد پێم
وت ئه‌مشه‌و فڵان ماره كراوه، هه‌ر له‌وێدا بێستون سوێندی خوارد‌و وتی نایه‌ڵم
ئه‌وكاره سه‌ربگرێت، من ئه‌و كچه‌م خۆشده‌وێ”.
ڕوونیشی کردووەتەوە چه‌ند
رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی بێستون بكوژرێت له‌گه‌ڵ برای كچه‌كه شه‌ڕیان ده‌بێت‌و ناوبژی
ده‌كرێن‌و ئاشت ده‌بنه‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت "شه‌ڕیان ده‌بێت‌و په‌لاماری یه‌ك ده‌ده‌ن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بێستون نابێت به‌و كۆلاَنه‌دا بڕوات، تاكچه‌كه ده‌ڕوات به‌لای
ژیانیه‌وه، شه‌وێك بێستون‌و براو كه‌سوكاره‌كه‌ی هاتنه ماڵی برای كچه‌كه‌و من
له‌دانیشتنه‌كه‌دا بوم، بێستون به‌ڵێنیدا كه له‌و كۆلاَنه‌وه هاتوچۆ نه‌كات‌و كاری
به‌و كچه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ر دو هه‌فته‌یه‌ك نه‌هات دواتر رۆژانه به‌و كۆلاَنه‌دا
ده‌ڕۆیشت تادواجار به‌داخه‌وه ئه‌و روداوه‌ی لێكه‌وته‌وه”.
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای
سلێمانی، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د راگه‌یاندووە "كاتژمێر 11:30 خوله‌كی رۆژی
یه‌كشه‌ممه كوڕێكی ته‌مه‌ن34 ساڵ به‌ناوی بێستون عه‌بدول به‌فیشه‌كێك ده‌كوژرێت
كه له‌ناو ده‌می داوه‌و پیشه‌ی پاسه‌وانی مه‌لابه‌ختیاره"
ڕاشیگەیاند "هێزه‌كانی
به‌ڵگه‌ی تاوان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه‌و په‌ڕاوی یاسایی بۆ روداوه‌كه
كراوه‌ته‌وه‌و كوژراوه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه‌و بكوژه‌كه ده‌ستگیركراوه‌و
دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی
كوشتوه"