نوێترین زانیاری لە بارەی پێدانی کارەباوە

قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر بەوەکالەت ڕایگەیاند کە ئەو خاوەن مۆلیدانەی پابەندی خشتە نوێیەکە نابن، "سزا دەدرێن". و ڕاشیگەیاند 24 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر بەوەکالەت، بە ماڵپەڕی باسی وتووە "بەپێی ئەو خشتە نوێیەی کە دانراوە، دەبێت کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە بەیەکەوە 24 کاتژمێر کارەبا بە ھاووڵاتییانی پارێزگای ھەولێر بدەن، ھەروەھا مۆلیدەکان لە کاتژمێر 6 تا 7ی ئێوارە کاتێک کارەبای نیشتمانی ھەبێت، دەتوانن لەو بۆشایەدا پشوو بدەن، لە کاتەکانی دیکەشدا دەبێت لە کاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا، کارەبا بۆ ھاووڵاتییان دابین بکەن".

ڕاشیگەیاندووە "لە خراپترین حاڵەتدا، 22، یان 23 کاتژمێر کارەبا بە ھاووڵاتییانی پارێزگای دەدرێت، ھەر ھاووڵاتییەکیش ڕەخنەی ھەبێت، دەتوانێت لە ڕێگەی وەسڵی کارەبای مۆلیدەکەیەوە، کە ژمارەی سکاڵاکانی لەسەرە، پەیوەندیمان پێوە بکات، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەین، ھەر خاوەن مۆلیدەیەکیش سەرپێچی بکات، "سزا دەدرێت".



PM:02:14:06/07/2017