لەسەر دابیننەکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵان دوو وەزارەتی حکومەتی هەرێم یەکتر تۆمەتبار دەکەن.
ماوەی چەند ڕۆژێکە لێشەی دابیننەکردنی ئاوی ماڵان لە شاری هەولێر سەری هەڵداوە و هەریەکە لە وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتی کارەبا یەکتر تۆمەتبار دەکەن
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌رۆی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی كاره‌بای دایه‌وه و رایگه‌یاند كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو په‌یوه‌ندی به كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌باوه هه‌یه، و 900 بیری ئاوی خواردنه‌وه له‌ناو هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌هۆی پچرپچری كاره‌باوه 40% دانیشتوانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریان دووچاری بێ ئاوی و كه‌م ئاوی كردۆته‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدا کە وەزارەتی کارەبا وەڵامی وەزارەتی شارەوانی دابووەوە و ڕایگەیاندبوو کە ئەوان ناتوانن ئاوی پێویست دابین بکەن گەرنا ئەوان کارەبایان دابینکردووە
هاوکات نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای به هۆكاری كه‌م بونه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه تۆمه‌تباركرد..