هاوڵاتیەک بەکوژراوی لەماڵەکەیدا دۆزرایەوە

تەرمی پیاوێک لە چەمچەماڵ بە کوژراوی دۆزرایەوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

پۆلیسی فریاکەوتنی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندووە تەرمی پیاوێکیان لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزیووەتەوە و کوژراوەکە پیاوێکی تەمەن 80 ساڵبووە کە ماڵی لە (بانی مەقان) بووە بە فیشەک کوژراوە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت فیشەک لەدەستی دەرچووبێت و خۆی کوشتبێت.

بەپێی وتەی پۆلیس، ئەو پیاوە بەتەمەنە پێشتر نەخۆشی لەبیرچوونەوەی لەگەڵدابووە و ماوەیەک پێشتریش هاوسەرەکەی گیانی لەدەستداوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر باری دەروونی هەبووە.

پۆلیسی فریاکەوتنی چەمچەماڵ تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کردووە و تیمەکانی بەڵگەی تاوانیش چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.




PM:04:09:07/07/2017