کەمێک لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی وەرگەڕا و ڕووداوەکە قوربانی لێکەوتەوە
پەیامنێری "سپی میدیا" لەشوێنی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی بەرامبەر سیتی سینەما وەرگەڕاوە.
ئاماژەی بەوەشدا شۆفێری ئۆتۆمێلەکە بەسەختی بریندار بووە و بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
ڕووداوەکانی هاتووچۆ ڕوو لە زیادبوونە و لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 92 کەس بەڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستاوە و بەرپرسانی هاتوچۆش زۆری ڕووداوەکانی هاتوچۆ بۆ تیژڕەوی و پابەند نەبوونی شۆفێران بە یاساکانی هاتووچۆوە دەگێڕنەوە.