یەكێتی ‌و گۆڕان كۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمرۆ شەممە 8ی تەمموز، سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی كۆببنەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند: ئێوارەی ئەمرۆ شەممە سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی‌و گۆڕان كۆدەبنەوە‌و سەبارەت بە یەكخستنەوەی فراكسیۆنەكانی هەر دوولا لە پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانی كوردستان‌و ئەنجومەنی پارێزگاكان گفتوگۆ بكەن.

كۆبوونەوەی ئەمرۆی یەكێتی‌و گۆڕان لەكاتێكدایە كە هەر ئەمرۆ مەسعود بارزانی لەگەڵ لیژنەی ریفراندۆم كۆدەبێتەوە كە بەپێی وتەی بەرپرسێكی یەكێتی، هیچ كەس بە نوێنەرایەتی ئەو حیزبە بەشداری كۆبوونەوەكە ناكات. زانیاریی زیاتر بخوێنەرەوە..




AM:10:04:08/07/2017