نوسینگەى ڕۆژنامەوانى جێگری سەرۆک حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، قوباد تاڵەبانى وەک جێگری سەرۆکى حکومەتی هەرێم بەشدارى
کۆبوونەوەى کۆمیتەى ریفراندۆمی کردووە و نوێنەری یەکێتی نییە.
سەمیر هەورامی، سکرتێری ڕۆژنامەوانى جێگری سەرۆک وەزیرانى هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند چەند
ڕۆژێک لەمەوپێش سەرۆکایەتى هەرێم پەیوەندییان پێوەکردوون و پێیان راگەیاندوون کە
وەک جێگری سەرۆک وەزیران بەشدارى کۆبوونەوەکە بکەن.
ڕاشیگەیاندووە قوباد تاڵەبانى بە بەرپرسانى
یەکێتى وتووە کە نوێنەرایەتى ئەوان ناکات لە کۆبوونەوەکەدا.
هەروەها وتوشییەتی "بهشێك له برادهرانی مهكتهبی سیاسی یهكێتی ئاگاداركراونهتهوه
كه قوباد تاڵهبانی وهكو جێگری سهرۆكی حكومهت بهشداری كۆبوونهوهكه دهبێت".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت ئەمڕۆ کۆبوونەوەى کۆمیتەى ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتى
بارزانى لە پیرمام دەستیپێکردو هەر یەک لە قوباد تاڵەبانى و نەجمەدین کەریمیش لە
کۆبوونەوەکەدا ئامادەن.