دۆکۆمێنت..پارتی بەم شێوەیە چارەسەری کێشەی نێوان هەرکی‌و زێباری کرد

پارتی دیموکراتی کوردستان هەردوو عەشرەتی هەرکی و زێباری رێکدەخات کە نەچنە دادگا، بڕیاریش دەدرێت هەندێک ماڵیش دەبێت گوندەکانیان چۆڵ بکەن.
بەگوێرەی نووسراوێکی لقی ٩ی ئاکرێی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە چەند ماڵپەڕێک بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە" دوای ئەو شەڕەی لە گوندی باژێرە روویدا و بەھۆیەوە دوو کەس کوژران ئەمڕۆ دووشەممە بە سەرپەرشتی لقی ٩ی پارتی، نوێنەری ھەردوو عەشیرەتی ھەرکی و زێباری بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کۆبوونەوە".

بەگوێرەی نووسراوەکە ھەردوو عەشیرەت لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە رێککەوتن:

١-سێ ماڵ لە گوندی باژێری سەروو بەناوەکانی (ھیشام عەزیز خان، زێدان مستەفا محەمەد و نێچیرڤان حاجی محەمەد) و ماڵێک لە گوندی باژێری خواروو بەناوی (بارزان پیرە) دەبێت لە گوندەکانیان بار بکەن.

٢-دوای ئیمزاکردنی رێکەوتنەکە، نابێت دیاردەی ھەڵگرتنی چەک لەناو گوندەکاندا بمێنێت.

٣-ھەوڵی چارەسی و رێککەوتنی یەکجاری لەنێوانە ھەردوو لایەندا بدرێت.

٤-نابێت ھەردوو لایەن پەناببنەبەر دادگا و سکاڵا لەسەر یەکتر تۆمار بکەن.

٥- ھەر لایەک سەرپێچی ئەو رێکەوتنە بکات سزا دەدرێت.

رۆژی ٢٠١٧/٧/٧ دوو خێزانی ھەرکی و زێباری لە گوندی باژێری سەروو لەسە جۆگەیەکی ئاو بوو بە شەڕیان و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و سێی تر بریندار بوون.




PM:08:54:10/07/2017