دۆلار نرخێکی نوێی تۆمار کرد
بەیانی ئەمڕۆ ١١ ی تەموز لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا، دۆلار و دراوە بیانییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی نرخێکی نوێیان تۆمار کرد.
خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٦ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزارو ٦٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦١ هەزارو ٢٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٤ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزارو ٤٥٠ دینار.
AM:10:09:11/07/2017