گۆڕان وه‌ڵامی توندی بارزانی ده‌داته‌وه
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی وته‌كانی مه‌سعود بارزانی ده‌داته كه‌له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرده ، و ده‌ڵێت " ده‌بوو بارزانی خیانه‌تی شه‌نگالی له قسه‌كانیدا له‌بیر نه‌كردایه ".
د.شێركۆ حه‌مه ئه‌مین په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌په‌رله‌مان كوردستان وتی: " هه‌ر كه‌س ئه‌لف و بێ ی ده‌وڵه‌ت داری بزاێ ده‌زانێت كوده‌تا به‌چه‌ك ده‌كرێت ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له 12ی ئۆكتۆبه‌ر دا به‌هێز ده‌رگای په‌رله‌مانیان داخست ، نه‌ك 23 ی حوزه‌یران كه فراكسیۆنیه‌كانی په‌رله‌مان كاری ئاسایی و یاسای خۆیان كردوه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ".
وتیشی " ئه‌وه‌ی 23 ی حوزه‌یران به كوده‌تا ده‌زانێت نه له ڕابردوو له‌ده‌وڵه‌ت داری زانیوه ونه له‌ئێستا و ئاینده‌ش دا ده‌زانێت ، ئه‌وه ئه‌و عه‌قڵیته‌یه كه ئه‌م كوردستانه پڕ قه‌یرانه‌ی به‌رهه‌م هێناوه و سیاسیه‌تی برسی كردن په‌یڕه‌و ده‌كات ".
ئه‌و په‌رله‌مانتاری گۆڕان ڕاشی گه‌یاند "بارزانی ده‌بوو خیانه‌تی شه‌نگال و جینۆ سایدی ئێزیده‌كانی له وته‌كانی له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌بیر نه‌كردایه ، كه چۆن هێزه‌كانی پارتی به‌ته‌نها ئێزیدیه‌كانیان به جێ هێانا و ته‌سلیمی داعشیان كردن ".
PM:09:18:11/07/2017