پەرلەمانتارێکی گۆڕان خۆشحاڵە بەقسەکانی بارزانی

پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر قسەکانی دوێنێ بارزانی لە پەرلەمانی ئەوروپا هاتە دەنگ و پێیوایە زۆری وەڵامەکانی پەرچەکرداربوون.

پەروا عەلی، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمان کوردستان لە نوسینێکدا کە لە ئەکاونتی تایبەتی بڵاوکراوەتەوە بە ناونیشانی "خۆشحاڵم بە قسەکانی بارزانی" دەڵێت "بارزانی وتی گۆڕان بەشداری شەڕی داعش نەبووە، ئەمە ئیعترافە بە ملیشیای  حزبی، بارزانی ڕاست دەکات چونکە گۆڕان میلیشیای نیە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2013 گۆڕان دەنگی 20%ی ئەو هێزانەی بەدەست هێنا کە بارزانی باسی دەکات و شەڕی داعشیان کردووە".

دەقی نوسینەکەی پەروا عەلی، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان:

خۆشحاڵم بە قسەکانی بارزانی....
لەسەروبەندی کۆکردنەوەی ڕای گشتی بۆ پرسی ڕیفراندۆم لە پەرلەمانی ئەوروپا و دنیای دەرەوە، بارزانی باسی لە پرسە ناوخۆییەکان کرد زیاتر لە پیشاندانی دۆخی کوردستان و ئامادەگی بۆ ئەم پرسە لە هەرێم.
بارزانی لەبەر چاوی هێزە ئەوروپیەکان دەبوایە باس لەو بابەتانە نەکات، کە بابەتی ناوخۆیین لەکاتێکدا باس لە
جیابونەوە و بە دەوڵەت بون لەئارادایە.
لەڕوی سایکۆلۆژیەوە هێندە پەشێواو بوو، زۆری وەڵامەکانی پەرچەکردار بوو.  دەڵێ گۆڕان بەشداری
شەڕی داعشی نەکردوە!!  ئەمە ئیعتراف کردنە بە میلیشیای حیزب، ئەوەی گۆڕان دەیویست هێزی پێشمەرگە وەک هێزێکی نیشتمانی ڕێکبخرێت،نەک هێزی حیزبی.
بەرزانی ڕاست دەکات گۆڕان نەمیلیشییای هەیەو نە هێز، لەکاتیکدا ژمارەی دەنگدەرانی هێزی تایبەت کە پێشمەرگە و ناوخۆ زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن دەگرێتەوە، لە هەڵبژاردنی  ٢٠١٣  گۆڕان  % ٢٠ ی  دەنگەکانی  بەدەست هێنا.
بەڕای بارزانی ١٩ ی ئاب کودەتای پەرلەمانتاران بوو، کە لە نێو هۆڵی پەرلەمان بەڕێوە چوو،  بەڵام ١٢ ی ئۆکتۆبەر کە لە پردێ بەهێزی چەکداری پارتی ڕێگری کرا لە سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتارانی گۆڕان،  چارەسەری کێشەکانە!!!!!!
داخۆ کەس باوەڕ بەم قسانە بکات؟ کەسێک خۆی بەسەرۆکی هەرێمێک بزانێ ئاوا باس لە ڕوداوەکان ئەکات؟!! بۆیە خۆشحاڵم کە بارزانی وەک سەرۆکی حزبێکی لۆکاڵ خۆی نمایش کرد، لەکاتێکدا کە باسی ڕیفراندۆم دەکات هێشتا لە ناکۆکییە ناوخۆییەکان دەرباز نەبوە و ئامادەش نیە چارەسەری بکات. ئەو بەوشێوەیە پێناسەی کەسێتی خۆی کرد...




AM:09:15:12/07/2017