مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند په‌رله‌مان به‌بێ مه‌رج
كارا ده‌كرێته‌وه.
مەلا بەختیار لە میانی لێدوانێکی
ڕۆژنامەوانیدا له‌باره‌ی بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كه بڕیاردراوه هه‌تا په‌رله‌مانی كوردستان كارا نه‌كرێته‌وه،
یه‌كێتی به‌شداری كۆمیته‌ی ریفراندۆم نه‌كات؟ مه‌لا به‌ختیار ڕایگەیاند"سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتیی، ده‌قاوده‌ق وه‌های نه‌وتووه، به‌ڵكو دوو خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ راگه‌یه‌ندراوی
سه‌ركردایه‌تی هه‌یه، هه‌روه‌ها وتومانه، به‌بێ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان،
ریفراندۆم مه‌حاڵه.چونكه ئه‌ركێكی قورس و گرانه. بۆیه
له‌ئێستاوه تا ئه‌و چركه‌ساته‌ی بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌درێت، هه‌فته‌یه‌ك
یان مانگێكی تر، هه‌ر هه‌نگاوێك بنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان
ئاسان بكات و گرێ كوێره‌كان بكاته‌وه، باری ده‌رونی، په‌یوه‌ندی سیاسی و
نیشتمانیی به‌هێز بكات، یان هه‌رنگاوێك له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بنرێت، كارێكی باشه".
ڕاشیگەیاندووە"ئه‌وه‌ی بیزانین،
ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مان به‌بێ مه‌رج كارا ده‌كرێته‌وه و یه‌كێتیش به ئاشكرا‌و
راشكاوی، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه، له‌یه‌كه‌مین رۆژی داخستنی په‌رله‌مانه‌وه تا ئه‌و
رۆژه‌ی په‌رله‌مان به‌بێ مه‌رج ده‌كرێته‌وه، یه‌كێتیی نه‌ك بستێك پاشه‌كشه‌ی نه‌كردووه،
به‌ڵكو داكۆكی ته‌واومان له‌پێناو كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا كردووه".
وتوشییەتی: "هه‌ر كه‌سێكیش
لێكدانه‌وه‌یه‌كی جیاواز، بۆ هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی بكات، باوه‌ڕموایه له‌مێژوودا به‌هه‌ڵه‌دا
ده‌چێت، هه‌موو لایه‌نه‌كانیش، له‌كۆبوونه‌وه فراوانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سعود
بارزانی كرا، تێگه‌یشتن كه هه‌ڵوێستی یه‌كێیتی له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان دیارتره و
سورتره له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، بۆیه له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان،
یه‌كێك لێره قسه‌ك بكات، یان موزایه‌ده به‌سه‌ر هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی یه‌كێتییه‌وه
ده‌كات، ئه‌وه یه‌كێتیی نییه، كه سازش له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و پره‌نسیپی خۆی بكات".
وتیشی: "باوه‌ڕموایه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی
به‌عه‌قلانی داومانه، به‌ئارامی هه‌نگاومان بۆ ناوه كه به‌رده‌وامبین له‌كۆبوونه‌وه‌كان
و له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كانیش به‌رده‌وام بین بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان، كه
گرنگترینیان له‌م قۆناغه‌دا، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه، به‌و ره‌وته
توانیومانه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنین، نه‌ك به‌لێكدابڕان، به تۆران و به هه‌ڵوێست
فرۆشتن له‌فه‌یسبوك. یه‌كێتیی ئه‌مه‌مان نه‌كردووه، به‌ڵكو یه‌كێتیی و ده‌سته‌ی
كارگێڕ، لێپرسراوین، له‌جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی یه‌كێتیی و توانیویشمانه به باشی
به‌رجه‌سته‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتیی، له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا بكه‌ین".