ڕێکخەری گشتی گۆڕان هەڵدەبژێردرێت

گفتوگۆکان بۆ یەکلایکردنەوەی ڕێکخەری گشتی گۆڕان دەستیپێکرد و لێکتێگەیشتنیش بۆ دیارکردنی ڕێکخەرێکی نوێی هەیە.

شه‌ماڵ عه‌بدوله‌فا، هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان ڕایگەیاند، له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ گۆڕان ده‌ست پێده‌كات.

شەمال عەبدولوەفا هەڵوسڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان بە ڕووداوی رایگەیاند، لە ئەمڕۆ قۆناغی هەڵبژاردنی رێكخەری گشتیی دەستپێدەكات.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، دیاریكردنی رێكخەری گشتیی نوێی بزووتنەوەكەیان هاوشێوەی حزبەكانی دیكە پێویستی بە كۆنگرە بەستن نییە، بەڵكو "لەلایەن جڤاتی نیشتمانییەوە هەڵدەبژێردرێت".

سپی زانیویەتی کە لە ئێستادا گفتوگۆکان بۆ یەکلاکردنەوەی کەسێک بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی چڕبووەتەوە و لێکتێگەیشتنیش هەیە بۆ دیارکردنی کاندیدێک و تا ئەندازەیەک یەکلایی بووەتەوە، سپی ئێوارەی ئەمڕۆ زانیاری نوێ لەسەر ئەو پرسە بڵاودەکاتەوە.





PM:12:04:13/07/2017