بەڤیدیۆ .. دانپیانانی بکوژی کچە ١٦ ساڵەکەی قەزای سۆران

لە ڤیدیۆیەکدا مامی ئەو کچە کوژراوە ١٦ ی ساڵەی قەزای سۆران دەردەکەوێت و، دان بە تاوانەکەیدا دەنێت.

سەرەتای ئەم مانگە لە قەزای سۆران کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ قوتابی پۆلی سێی ناوەندی بە چەقۆ کوژرا، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەو کەسەی دۆزرایەوە کە تاوانەکەی ئەنجام داوەو، وەک ئاشکرا کرا مامی کچەکە ئەو کارەی کردووە.

لە ڤیدیۆیەکدا مامە تاوانبارەکەی بکوژی ئەو کچە دان بەتاوانەکەیدا دەنێت و باس لە چۆنێتی تاوانەکە دەکات.

رۆژی 2-7-2017 لە گەڕەكی خەبات لە شارۆچکەی سۆران و لە ناو ماڵی خۆیان تەرمی "رۆژین" ی ١٦ ساڵ دۆزرایەوە كە بە چەقۆ لەلایەن کەسێکەوە کوژرابوو.

ئەو دەمە لەسەر چۆنێتی رووداوەکە سەرچاوە ئەمنییەکان  ئاشکرایان کرد کەكاتی روودانی ئەو تاوانە، كەس لە ماڵ نەبووە، رۆژین خۆی و خوشكێكی تەمەن 1 ساڵ و نیوی لە ماڵە بووە، ئەویشیان بردۆتە ژورێك و دەرگایان لەسەر داخستووەو رۆژین بە چەقۆ کوژراوە.





AM:11:10:14/07/2017